لاڤرۆڤ: ئامادەی دانوستانین لەگەڵ ئۆکرانیا

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ دانوستان و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا نیشان ده‌دات؛ ده‌شڵێت، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ڕووسیا له دانوستانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كاندا ده‌بێت گه‌ره‌نتی بكرێن.
دووشه‌ممه، 10ـی شوباتی 2025، سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له گوتارێكدا به بۆنه‌ی "ڕۆژی دیپلۆماسی" ڕایگه‌یاند، ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی ڕووسیا چه‌ندین جار جه‌ختی كردووه‌ته‌وه مۆسكۆ ئاماده‌ی دانوستانه له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا به‌و مه‌رجه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه ڕه‌واكانی ڕووسیا ده‌سته‌به‌ر بكرێت نه‌ك له‌سه‌ر حیسابی به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌وانی دیكه بێت، به‌ڵكوو ده‌بێت له میانی ڕێككه‌وتنی سیسته‌مێكی ئه‌منی گشتگیر بێت و هیچ لایه‌نێك زیانی پێ نه‌گات.
سێرگی لاڤرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ڕووسیا نا‌ئومێد نه‌بووه و سووره له‌سه‌ر داواكارییه‌كانی بۆ لابردن و نه‌هێشتنی ئه‌و هۆكارانه‌ی بوونه‌ته مایه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی وڵاته‌كه‌ی به‌تایبه‌تی فراوانبوونی ناتۆ له ڕۆژهه‌ڵات.
لاڤرۆڤ گوتیشی، هه‌ر كات ڕیشه‌كانی كێشه‌كان چاره كران، ڕێگه له به‌رده‌م چاره‌كردن و ڕاگرتنی شه‌ڕی نێوان ڕووسیا و ئۆكرانیا ده‌كاته‌وه.