قاسم ئەعرەجی: 16 هەزار عێراقی لە کەمپی هۆل چاوەڕێی گەڕانەوەن

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق ڕایگەیاند، دەبێت کەمپی هۆل لە سووریی و بیانییەکان چۆڵ بکرێت. دووپاتیشی کردەوە، سێ هەزار تیرۆریستی سووریی ڕادەستی دادگاکانی عێراق کراون تاوەکوو لەسەر ئەو توندوتیژییانەی کردوویانە، دادگایی بکرێن.
سێشەممە، 11ـی شوباتی 2025، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق، لە سێیەمین کۆنفرانسی ڕۆژی جیهانی ڕێگریی لە توندڕەوی و توندوتیژی گوتی: دەبێت هەوڵەکانمان دوو هێندە بکەین بۆ وشککردنی بیری توندڕەوی، هەروەها دەبێت گەلان بە خۆشەویستی ئاشتی بژین.
ئەعرەجی، ئاماژەی بەوەش دا، تاوەکوو ئیستا، عێراق 12 هەزار هاووڵاتی خۆی لە کەمپی هۆل گەڕاندووەتەوە، هەروەها 16 هەزار کەسی دیکەش جاوەڕوانی گەڕانەوەن، ئێمەش پابەندین بەگەڕاندنەوەیان بۆ ناوچەکانی خۆیان، هیوادارین ئەو کەمپە لەهەموو ئەو سووریی و بیانیانە چۆڵ بکرێت کە تێیدا نیشتەجێن.
هاوكات كه‌ریم نوری، بریكاری وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاندووه "ئه‌وانه‌ی له كه‌مپی هۆله‌وه ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه له كه‌مپی جه‌دعه ده‌خرێنه ژێر به‌رنامه‌ی دووباره شیاندنه‌وه و سڕینه‌وه‌ی بیری توندڕه‌وییه‌وه، دواتر تێكه‌ڵ به كۆمه‌ڵگه ده‌كرێنه‌وه،
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، 11 ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی و لایه‌نی عێراقی بەشداری ئەو بەرنامەیەن. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، له‌ساڵی 2021ـه‌وه تا ئه‌مساڵ 2442 خێزان كه‌مپی جه‌دعه‌یان جێ شتووه، 2461 خێزانی دیكه‌ش ماون کە دوای شیاندنەوەیان، ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه ناوچەکانیان."