سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سەرۆکی بانکی ئەوروپی بۆ بنیاتنانەوە و گەشەپێدان کۆبووەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی بانکی ئەورووپی بۆ بنیاتنانەوە و گەشەپێدان کۆ بووەوە و باسیان لە گرنگیی پەرەپێدانی هاوئاهەنگیی لە نێوان هەرێمی کوردستان و بانکی ئەورووپی کردووە.

سێشەممە 11ـی شوباتی 2025، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دوبەی، لەگەڵ ئۆدیل ڕینۆ باسۆ، سەرۆکی بانکی ئەورووپی بۆ بنیاتنانەوە و گەشەپێدان کۆ بووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەت ئامادەی بوو، جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی هاوئاهەنگیی لە نێوان هەرێمی کوردستان و بانکی ئەورووپی لە بوارەکانی وەبەرهێنان و وزەی نوێبووەوە و بەهێزکردنی ڕۆڵی کەرتی تایبەت لە گەشەپێدانی ئابووریدا کرا.

 

دووشەممە، 10-02-2025، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بە سەرۆکایەتیی شاندێکی حکوومی، گەیشتە ئیمارات، بۆ بەشداریی لە لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان کە لە دوبەی بەڕێوە دەچێت.

ئەندامانی ئەو شاندەی یاوەریی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی دەکات بریتین لە: 

1.  قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان. 

2. ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار. 

3.  ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران. 

4.  ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران. 

لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان ئەمڕۆ سێشەممە دەستی پێ کرد و تاوەکوو 13ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت، لووتکەکە لە شاری دوبەی بەڕێوە دەچێت. بڕیارە لە پەراوێزی لووتکەکەدا، سەرۆک وەزیران زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرۆک و سەرکردە و بەرپرسانی باڵای جیهان بکات.