هۆشیار زێباری: بڕیاری مامۆستایانی سلێمانی تایبەت بە کۆتاییهێنان بە مانگرتن دروست و بەرپرسیارانەیە

ئەندامێکی دەستەی کارگێڕیی پارتی دەڵێت: بڕیاری مامۆستایانی سلێمانی تایبەت بە کۆتاییهێنان بە مانگرتنەکەیان دروست و بەرپرسیارانەیە و پەیامەکەیان گیشتووەتە هەموو لایەک.
سێشەممە 11ـی شوباتی 2025، هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیوویەتی؛ ئەمڕۆ مامۆستایانی سلێمانی بڕیاری ئەوەیان دا کە کۆتایی بە مانگرتنە بەردەوامەکەیان بهێنن، کە ئەمەش بڕیارێکی دروست و بەرپرسیارانەیە، هەروەها سەلمێنەری ئەوەیە کە پەیامەکەیان گەیشتووە.
ئەو ئەندامەی دەستەی کارگێڕیی پارتی، ئاماژەی بەو دا، ئەم بڕیارەی ئەمڕۆی مامۆستایانی سلێمانی، هەوڵی هەندێک نوێنەری پۆپۆلیستی هەڵدەوەشێنتەوە کە ئامانجیان تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستانە.
دوای 15 ڕۆژ لە مانگرتن، ئەمڕۆ مامۆستایانی سلێمانی کۆتاییان بە مانگرتنەکەیان هێنا.