ئەنجوومەنی خزمەتگوزاریی گشتیی فیدراڵی بڕیارێكی به‌عسی له باره‌ی دامه‌زراندن هه‌ڵوه‌شانده‌وه

ئەنجوومەنی خزمەتگوزاریی گشتیی فیدراڵی ئاماژه به‌وه ده‌كات، بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی به‌عس له‌باره‌ی ئه‌وله‌ویتدان به دامه‌زراندن، ناده‌ستوورییه.
سێشه‌ممه، 11ـی شوباتی 2025، ئەنجوومەنی خزمەتگوزاریی گشتیی فیدراڵی "ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری" له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه، بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی شۆڕش (به‌عس) ژماره 190ـی ساڵی 2001 سه‌باره‌ت به ئه‌وله‌ویه‌تدان به دامه‌زراندنی حكوومی ناده‌ستوورییه، به‌و پێیه‌ی پێشێلی بڕگه‌كانی هه‌ردوو مادده‌ی 14 و 16ـی ده‌ستووری ساڵی 2005ـه.
ئەنجوومەنی خزمەتگوزاریی گشتیی فیدراڵی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، فه‌رمانگه‌ی یاسایی له ئه‌نجوومه‌نه‌كه سكاڵایه‌كی به ژماره 263 له ساڵی 2024 ئاراسته‌ی دادگه‌ی فیدراڵی كردووه بێئه‌وه‌ی ڕێككاریی هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی یاسایی هه‌بێت بۆ تانه‌دان له ناده‌ستووری بڕیاره‌كه.
ئه‌نجوومه‌نه‌كه گوتووشیه‌تی، بڕیاره‌كه‌ی دادگه‌ی فیدراڵی بۆ جه‌ختكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر بنه‌ما و ده‌رفه‌تی یه‌كسان به گوێره‌ی ده‌ستوور، ئەمەش بە واتای هەڵوەشاندنەوەی هەر ئیمتیازێکی نادەستوورییە لە دامەزراندندا.