کەشناسیی هەرێمی کوردستان: سبەینێ پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ڕایگەیاند، سبەینێ پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ بەرز دەبنەوە.

سێشەممە 11ـی شوباتی 2025، بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشبینی کەشوهەوای سبەینێی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، سبەینێ پلەکانی گەرما بەروارد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ کەمێک بەرز دەبنەوە و ئاسامانیش بە گشتی نیمچەهەور دەبێت.

بە پێی ڕاگەیەندراوەکە، خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت، هەروەها مەودای بینین لەنێوان 8 -10 کیلۆمەتر دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: 14 

سلێمانی: 14

دهۆک: 12 

کەرکووک: 16 

زاخۆ: 12

هەڵەبجە: 12

حاجی ئۆمەران: 0 

سۆران: 12

گەرمیان: 17