وەزارەتی ناوخۆ: تۆمارکردن و خەرجی ژینگه لەسەر ئۆتۆمبێلی کارەبایی هەڵگیرا

وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خەرجی ژینگه‌ی لەسەر ئۆتۆمبێلی کارەبایی هەڵگرت، ئەمەش بەمەبەستی هاندانی هاووڵاتیانە بۆ بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی تەواو کارەبایی.
چوارشەممە، 12ـی شوباتی 2025، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، تۆماركردنی یه‌كه‌م جار و خه‌رجی ژینگه‌ی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی هه‌ڵگیرا، ئەمەش به‌مه‌به‌ستی هاندانی هاووڵاتیانە بۆ به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێلی (ته‌واو كاره‌بایی) كه به‌شداره له كه‌م كردنه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی ژینگه.
ئاماژە بەوەش کراوە، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕێنمایی ژماره (2) ساڵی 2025ـی ئیمزا کرد، كه له 16/2/2025 ده‌چێته بواری جێ به‌جێكردن.
به‌گوێره‌ی ئه‌و رێنماییه تۆماركردنی یه‌كه‌مین جار بۆ ئۆتۆمبێلی ته‌واو كاره‌بایی بێ به‌رامبه‌ر‌ی دارایی و بێ وه‌رگرتنی بڕه پاره‌ی یاسایی ساڵانه‌ی ژینگه ده‌بێت.
ئه‌م ڕێنماییه له چوارچێوه‌ی بایه‌خی به‌رده‌وام و ڕێنوێنیه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران، مه‌سڕور بارزانی یه، بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی پیسبوونی ژینگه و هاندانی هاونیشتیمانیان بۆ به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی.