هیوا ئەفەندی: تەکنەلۆجیا کاریگەری لەسەر هەموو جیهان هەیە

چوارشەممە، 12ـی شوباتی 2025، هیوا ئەفەندی، سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ئەم لووتکەیە لە ڕووی کۆکردنەوەی سەرکردەکان و بەڕێوەبردنی، نیشاندانی هێزی ئیماراتە کە بە هەموو وڵاتان دەڵێت من ئەو توانەیەم هەیە، کە ئەوە بکەم.
سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری دەڵێت: "ئامانجی ئەم لووتکەیە سیاسیی نییە، زیاتر پێگەی ئیماراتە نیشانی دەدات لە ناوچەکە، وەکو وڵاتێکی پێشکەوتوو. ئەوەی گرنگە بزانرێت ئەوەیە کە تەکنەلۆجیا کاریگەری لەسەر هەموو جیهان کردووە، لە هەمان کاتدا جیهان ڕووبەڕووی کۆمەڵێک قەیران دەبێتەوە، یەکێکیش لەوانە کەشوهەوایە، زیرەکی دەستکرد کە کاریگەری کردووەتە سەر ژیانی مرۆڤایەتی."
هیوا ئەفەندی دەشڵێت: "ئەگەر دابەشی چوار قۆناغی بکەین، دەبیت ئایندەیەک دروست بکەین لەسەر بنەمای خۆشی و ئاسایشی مرۆڤ بونیات نرابێت، چۆن ئەو هەموو بابەتە پارەدار بکەین، حوکمڕانییەکی کارا لە ڕێگەی سیستەمی دیجیتاڵییەوە، کۆنتڕۆڵکردنی کەشوهەوا، دروستکردنی شارێکی چاکتر، ئایندەیەک دروست بکەیەن کە تێدا مرۆڤ لە چەقی سیاسەت و بەرنامەکانیدا بنێین."