ڕەگەزنامە و باری شارستانیی سلێمانی: داوا لە هاووڵاتیان دەکەین سبەینێ سەردانمان نەکەن

چوارشەممە، 12ـی شوباتی 2025، لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ڕەگەزنامە و باری شارستانیی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی "ئەبدەیت" کردنی سێرڤەری مەرکەزی کارتی نیشتیمانیی لەلایەن ڕەگەزنامەی گشتیی بەغداوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "داوا لە هاووڵاتیانی سنووری پارێزگای "سلێمانی-هەڵەبجە" دەکەین کە ڕۆژی پێنجشەممە، 13ـی شوباتی 2025، سەردانمان نەکەن، لە فەرمانگەکانی کارتی نیشتیمانی لەسنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، لەبەر ئەوەی هیچ مامەڵەیەک  لە فەرمانگەکانماندا ڕایی ناکرێت."

ڕاشیگەیاند، لە ڕۆژی دەست پێ کردنەوە و چاککردنەوەی کاروباری هاووڵاتیان لە بەڕێوبەرایەتییەکەمان، ئاگادارتان دەکاتەوە.