گییەر پیدەرسن: پێشوازیی لە لێکنزیکبوونەوەی دەسەڵاتی نوێی سووریا و هەسەدە دەکەم

نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا پێشوازیی له كردنه‌وه‌ی وێستگه‌كانی په‌یوه‌ندیی له نێوان ده‌سه‌ڵاتی نوێی سووریا و هه‌سه‌ده ده‌كات؛ ده‌شڵێت: ده‌سه‌ڵاتدارانی سووریا دڵنیاییان داوه كار بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تێكی بنكه‌فراوان بكەن، كه ڕه‌چاوی فره‌یی بكات.
چوارشەممە، 12ـی شوباتی 2025، گییەر پیدەرسن، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا ڕایگەیاند، ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا به‌ڵێنی داوه كار بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تێكی بنكه‌فراوان بکەن، كه ڕه‌چاوی فره‌چه‌شنی سووریا بكات.
پیدەرسن، هه‌روه‌ها پێشوازیی له كردنه‌وه‌ی وێستگه‌كانی په‌یوه‌ندیی له نێوان ده‌سه‌ڵاتی نوێی سووریا و هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) كرد و گوتیشی: بارودۆخی ئه‌منی له ناوچه‌كانی سووریا ئاڵۆزه و ترس هه‌یه لایه‌نی ده‌ره‌كی ده‌ستوه‌ردان بكات.
نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا به پێویستیشی زانی ده‌سه‌ڵاتی نوێی سووریا گه‌ره‌نتی دادپه‌روه‌ری بكات له قۆناغی ڕاگوزه‌ری گشتیی وڵاته‌كه‌یاندا.