کەشناسیی هەرێمی کوردستان: ئەمڕۆ پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.
پێنج شەممە، 13ـی شوباتی 2025، بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشبینی کەشوهەوای ئەمڕۆی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو، ئەوەش لە ئەنجامى هاتنی شەپۆڵێکى بەفر و باران بۆ سەر ناوچەکەمان.
دەڵێت: "سەرەتا باران لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ لە پارێزگای دهۆك و ئیدارەی زاخۆ بە شێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند دەست پێ دەكات و پاشان كاریگەرییەكەی درێژ دەبێتەوە بۆ ئیدارەی سۆران و ڕاپەرین و پارێزگای هەولێر وە لە ناوچە شاخاوییەكانی باكوورو باكووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم بەفر و و كڕێوە دەبارێت."
ڕاشیگەیاند، بۆ درەنگانی شەو و بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی باران سەرجەم هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و بەفر لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەكان دەبارێت، هەروەها پێشبینی دەكرێت بەفر لە ناوەندی پارێزگای دهۆك و پارێزگای سلێمانی و قەزا و ناحیەكانی ئەو دوو پارێزگایە و ئیدارە سەربەخۆكان ببارێت.
بۆ سبەى هەینی، 14ـی شەوباتی 2025، کەشوهەوا ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لە كاتەكانی بەیانیدا نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی دەبارێت. بەفر لە ناوچەكانی پارێزگای دهۆك و پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی سۆران و ڕاپەڕین دەبارێت لە ناوچە شاخاویەكان بەفر بارین زیاتر دەبێت. بۆ كاتەكانی شەو، كاریگەری ئەو شەپۆڵە لەسەر ناوچەكەمان كۆتایی دێت .
هەروەها پلەکانی گەرما بە نزیكەی 4 تا 6 پلە نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 11
سلێمانی: 9
دهۆک : 9
کەرکوک:13
زاخۆ: 9
هەڵەبجە : 10
حاجی ئۆمەران: 3- پلەى سیلیزى
سۆران: 8
گەرمیان: 17
