ئەڵمانیا.. ئۆتۆمبیلێک خۆی بە ژمارەیەک خۆپیشاندەردا کێشا

ئۆتۆمبیلێک لە شاری میونشنی ئەڵمانیا، خۆی بە ژمارەیەک خۆپیشاندەردا کێشا، بە پێی زانیارییەکان بەهۆیەوە کەسێک گیانی سپارد و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.

پێنجشەممە 13ـی شوباتی 2025، ئۆتۆمبێلێک لە شاری میونشن، خۆی دەکات بە نێو خۆپیشاندانێکدا و لە ئەنجامدا 28 خۆپیشاندەر بریندابوون و کەسێکیش گیانی سپارد، هەروەها شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیر کرا.

پۆلیسی شارەکە، باس لە برینداربوونی 28 کەس دەکات و بەشێکیان بە سەختی برینداربوونە و دوو برینداریش گیانیان لە مەترسیدایە و منداڵیش لە نێو قوربانییەکاندا هەن. 

شایەتحاڵێک باس لەوە دەکات، کە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بە ئەنقەست و  بە خێراییەکی زۆر خۆی کردووە بەنێو خۆپیشاندەراندا، بەڵام تا ئێستا پاڵنەری پشت تاوانەکە ئاشکرا نەکراوە.

ئەو خۆپیشاندانە لە لایەن سەندیکایەکەوە ڕێکخراوە کە کارمەند و فەرمانبەرانی خزمەتگوزاریی گشتی تێیدا ئەندامن، بە مەبەستی زیادکردنی مووچەکانیان.