ئەڵمانیا و بەلجیکا و هۆڵەندا: هێزەکانمان لە هەرێمی کوردستان دەمێننەوە

وەزیرانی بەرگریی ئەڵمانیا، بەلجیکا و هۆڵەندا، دووپاتیان کردەوە کە هێزەکانیان لە هەرێمی کوردستان دەمێننەوە و بەردەوام دەبن لە هاوکاریی و چالاکییە سەربازییەکانیان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ـی شوباتی 2025، کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگریی ناتۆ لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا بەڕێوەچوو.
بەر لە دەستپێکردنی کۆبوونەوەکە، هەریەک لە بۆریس پیستۆریۆس، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا، تیۆ فرانکین، وەزیری بەرگریی بەلجیکا، ڕوبێن برێکلمانس، وەزیری بەرگریی هۆڵەندا وەڵامی پرسیاری بارزان حەسەن، پەیامنێری کوردستان24ـیان دایەوە.
وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، "لەگەڵ هێزەکانی ئەمەریکا بۆ ماوەیەکی درێژ لە هەرێمی کوردستان دەمێننەوە."
وەزیری نوێی بەرگریی بەلجیکاش کە بۆ یەکەم جارە بەشداریی کۆبوونەوەی ناتۆ دەکات گوتی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان فراوانتر دەکەین.
هاوکات وەزیری بەرگریی هۆڵەنداش ئاشکرای کرد، لەگەڵ دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان کۆبووینەتەوە و باسی مەترسی و چالاکییەکان داعشمان لە ناوچەکەدا کردووە،