سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق سێ یاسای گرنگی پەسەند کرد

سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق سێ یاساکانی باری کەسی، لێبووردی گشتی و گەڕاندنەوەی موڵکی پەسەند کرد.
پێنجشەممە 13ـی شوباتی 2025، لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق، سێ یاساکانی باری کەسی، لێبووردنی گشتی و گەڕاندنەوەی موڵکی پەسەند کرد، ئەمەش دوای ئەوەی دێت کە ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو دادگای فیدراڵی تانەی سەر سێ یاسەکەی ڕەت کردەوە.
سێشه‌ممه، 11ـی شوباتی 2025، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له په‌یامێكدا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوی کردەوە، پێشوازی له بڕیاره‌كه‌ی دادگای باڵای فیدراڵی کرد بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی سكاڵاكانی سه‌ر یاساكانی باری كه‌سی و لێخۆشبوونی گشتی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی موڵك بۆ خاوه‌كانیان به‌تایبه‌تی له سنووره‌كانی كه‌ركووك، دووبز، پردێ، له‌یلان، تازه، سه‌رگه‌ڕان، داقووق، دووز خورماتوو، خانه‌قین و مه‌نده‌لی.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، دوای ئه‌م بڕیاره‌ی دادگای فیدراڵی هیچ به‌ربه‌رستێك له به‌رده‌م گەڕانەوەی ماف بۆ خاوەن ماف و زەوییەکان بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان نەماوه.
پەرلەمانی عێراق لە 21ـی کانوونی دووەمی 2025، بە تەواوی دەنگی لەسەر پێشنیازی هەمواركردنەوەی یاسای باری كەسی ژمارە 188ی ساڵی 1959 دا كە لەلایەن لیژنەكانی یاسایی و ژنان و خێزان و منداڵ پێشكەش كرابوو.
هەروەها پەرلەمان بەشێوەیەكی گشتی دەنگی لەسەر ڕەشنووسی یاسای گەڕاندنەوەی خانووبەرە بۆ خاوەنەكانی دا، كە بەشێك لە بڕیارەكانی ئەنجوومەنی فەرماندەیی شۆڕشی (هەڵوەشاوە) دەگرێتەوە، كە لەلایەن لێژنەی یاساییەوە پێشكەش كراوە، بەهۆی دەركردنی زۆرێك لە بڕیارەكانی ئەنجوومەنی فەرماندەیی شۆڕشی (هەڵوەشاوە) بۆ زەوتكردنی زەوی و زارەكانی سەر بە هاووڵاتیان و بەمەبەستی گەڕاندنەوەی مافەكان بۆ خاوەنەكانیان و لابردنی ئەو كاریگەرییانەی لێیانەوە دروست دەبێت.
پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر ڕەشنووسی یاسای هەمواری دووەمی یاسای لێبوردنی گشتی ژمارە (27)ی ساڵی 2016ـیش دا كە لەلایەن لێژنەكانی یاسایی، ئاسایش و بەرگریی، و مافی مرۆڤەوە پێشكەش كرابوو،