دیمەشق: دانوستانمان لەگەڵ هەسەدە کۆتایی نەهاتووە

سه‌رۆكایه‌تیی سووریا ڕه‌تی ده‌كاته‌وه دانوستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده له باره‌ی چه‌كدانانی و تێكه‌ڵكردنیان به سیسته‌می به‌رگریی وڵات كۆتایی هاتبێت؛ هاوكات هه‌سه‌ده جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ گفتوگۆدان.
پێنجشه‌ممه، 13ـی شوباتی 2025، سه‌رۆكایه‌تیی سووریا ئه‌و هه‌واڵ و ده‌نگۆیانه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه كه ده‌گوترێت دانوستانه‌كان له‌باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) كۆتاییان هاتبێت.
ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا هه‌فته‌ی ڕابردوو جه‌ختی كرده‌وه، هێزه‌كانیان كۆنترۆڵی هه‌موو وڵات ده‌كه‌ن. شه‌رع به‌م لێدوانه‌ی هه‌ڵوێستی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی خۆی به‌رانبه‌ر به هه‌سه‌ده یه‌كلایی كرده‌وه.
هاوكات مورهه‌ف ئه‌بو قه‌سر، وه‌زیری به‌رگریی سووریا ڕایگه‌یاندووه، ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده به گفتوگۆ ئه‌م پرسه چاره بكه‌ن، به‌ڵام بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كانیش ئاماده‌ن.
له لای خۆیه‌وه سایڵ زه‌وبه‌ع، گوته‌بێژی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له حه‌سه‌كه جه‌ختی كردووه‌ته‌وه له‌م باره‌وه ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ دیمه‌شق گفتوگۆكانیان به‌رده‌وامی پێ بده‌ن.