سبەینێ بە بەشداریی نێچیرڤان بارزانی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن دەست پێدەکات

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن گەیشتە ئەڵمانیا.
پێنجشەممە 13ـی شوباتی 2025، دڵشاد شەهاب، گوته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ڕایگەیاند، نێچيرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن گەیشتە ئەڵمانیا.
گوته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، گوتی: نێچيرڤان بارزانى له ميانى سێ ڕۆژى كۆنفرانسه‌كه‌دا، له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك له سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتان، چه‌ندين ديدار و كۆبوونه‌وه‌ى ده‌بێت و ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتان و دوا پێشهاته‌كان له ناوچه‌كه، گفتوگۆ ده‌كات و بيروڕا ده‌گۆڕێته‌وه.
14ـی شوبات،61ـەمین کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن دەست پێدەکات، کۆنفرانسەکە بۆ سێ ڕۆژ و تاوەکو 16ـی مانگ بەردەوام دەبێت.
لە کۆنفرانسەکەدا زیاتر لە 200 سەرۆک، سەرکردە، سەرۆک وەزیران و وەزیری وڵاتان بەشدارن، ئەجێنداکەشی بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر قەیران و ئاڵنگارییە ئەمنییەکانی جیهان، داهاتووی حکومڕانی جیهان، ئاسایشی کەشوهەوا و رۆڵی ئەورووپا لە جیهان.