ماتۆڕسوارانی 'دلیڤەری' بە تۆمارکردنی ماتۆڕەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ پابەند دەکرێن

به بڕیار وهزارهتی ناوخۆی حكوومهتی ههرێمی كوردستان ماتۆڕسوارانی گهیاندنی خواردن (دلیڤهری) پابهند دهكرێن به تۆماركردنی ماتۆڕهكانیان له هاتووچۆ و پابهندكردنیان به ڕێنماییهكانی هاتووچۆ بۆ لێخۆڕینی ماتۆڕ.
پێنجشهممه، 13ـی شوباتی 2025، ڕاگهیاندنی هاتووچۆی ههولێر ڕاگهیهنراوێكی بڵاو كردهوه و تێیدا ڕایگهیاند، ئاماژە بە کۆبوونەوەی ڕۆژی دووشەممە، 10ـی شوباتی 2025، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حكوومهتی ههرێمی كوردستان و بەڕێوەبەری هاتووچۆی هەولێر لەگەڵ پارێزەری کۆمپانیاکانی گەیاندنی خواردن (دلیڤەری) تاوتوێکردنی یاسا و ڕێساکانی هاتووچۆ سەلامەتی لەلایەن ماتۆڕسوارانی گەیاندنی خواردن لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، دوای تاوتوێکردنی خاڵەکان لەگەڵ وەزیری ناوخۆ، کۆمپانیاکانی گەیاندنی خواردن جێبەجێکردنی ئەم خاڵانەی خوارەوە ئاگادار دهكاتهوه.
یەکەم: پابەندکردنی ماتۆڕسوارانی گەیاندنی خواردن بە تۆمارکردنی ماتۆڕەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ و سهرجهم ماتۆڕسواران دەبێت مۆڵەتی لێخورینی ماتۆڕیان هەبێت. لە ماوەی شەش مانگ دوای دەرچوونی ئەم نووسراوە. ههر ماتۆڕێک مەرجەکانی تۆمارکردن و سەلامەتی تێدا نەبێت، نابێت دەرفەتی کارکردنی پێ بدرێت لەلایەن کۆمانیاکانی گەیاندنی خواردن، بە پێچەوانەوە کۆمپانیاکە سزا دەدرێت.
دووەم: ئەو ماتۆڕسوارانەی گەیاندنی خواردن کە لە ڕابردوودا بێ تابلۆ و تۆمارکردن لەلاتان کاریان کردووە سەرپێچی یاساکانی هاتووچۆیان کردووە و سزایی دارایان هاتۆتە سەر، بە ناسینەوەی لۆگۆی تایبەت بە کۆمپانیاکانتان ئەوا بەرپرسیاریەتی کەمتەرخەمی دەکەوێتە ئەستۆی کۆمپانیاکانتان. ڕەزامەندین لە ماوەیەک کە درێژتر نەبێت لە 31/12/2025 پێبژاردنەکە بە شێوازی پشک (قسط) بدرێت، لەگەڵ سوود وەرگرتن لە ڕێژەی داشکاندن بە پێی ڕێنمایی سزا داراییەکان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی تایبەتمەند یەکلا بکەنەوە تاوهكوو ڕێككهوتی 31/12/2025، كه لە دوای ئەم ڕێکكەوتە بە پێچەوانەوە کۆمپانیاکان ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی و ڕاگرتنی کارەکانیان دهبنهوه.
سێیەم: کۆمپانیاکان پێویستە پابەند بن بە ڕەخساندنی دەرفەتی کارکردن بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بە گوێرەی بڕیاری (172) ئەنجوومەنی وەزیران و هەر بیانییەک لە کۆمپانیاکانتان کار بکات پێویستە نشینگەی هەرێمی هەبێت و بەسەر نەچووبێت و مۆڵەتی لێخوڕینی ماتۆڕی هەبێت. هەرەوەها ئەوانەی خواردن بۆ ماڵان دەگوازنەوە لە لایەنی ئەمنی و پاشخانی تاوان بەڵگەنامەی بێ تاوانی پێشکەشتان بکەن و لەناو دۆسیەکانیان پارێزراو بێت، بە پێچەوانەوە کۆمپانیەکە بەرپرسیاریەتی یاسایی هەڵدەگرێت.
چوارەم: بۆ ڕەچاوکردنی میزاجی گشتیی هاووڵاتیان و پارێزگاریکردن لە پیسنەبوونی ژینگە، پێویستە بۆ گەیاندنی خواردن بۆ گەڕەکەکانی ناو شار لە ڕێگەی ماتوڕی کارەبایی و بێدەنگەوە بێت. بەگشتی سەرجەم ماتۆڕەکان دەبێت لە ڕووی دەنگەوە بێزارکەر نەبن.
پێنجەم: ماتۆڕسوارەکان پێویستە پابەند بن بە لەسەرکردنی کڵاوی سەر و جلوبەرگی تایبەت، لەبەر بارودۆخی ئەمنی پێویستە هەر کۆمپانیایەک جلوبەرگی تایبەت بە خۆی هەبێت لۆگۆی تایبەت بە کۆمپانیاکەی لەسەر بێت. پێویستە ماتۆڕسوارەکان پابەندی یاسا و ڕینماییەکانی هاتووچۆی تایبەت بە لێخوڕینی سەلامەت بن و ژیانی خۆیان و بەکارهێنەرانی شەقام نەخەنە مەترسییهوه.