ترەمپ: زۆربەی دۆستەکانمان لە دوژمنەکانمان خراپترن

سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جه‌خت ده‌كاته‌وه كه‌نه‌دا ده‌كاته به‌شێك له ئه‌مه‌ریكا؛ ده‌شڵێت، هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا زۆربه‌یان له دوژمنه‌كانی خراپترن.
پێنجشه‌ممه، 13ـی شوباتی 2025، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند، كه‌نه‌دا ده‌كه‌نه ویلایه‌تی په‌نجا و یه‌كه‌مینی ئه‌مه‌ریكا و جه‌ستن ترۆدۆی سه‌رۆكی كه‌نه‌داش ده‌بێته حاكمی ئه‌و ویلایه‌ته.
دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پێی وایه ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا ئاشت ببێته‌وه، هاوكات ئه‌گه‌ر دانوستان له‌م باره‌وه له‌گه‌ڵ ڕووسیا بكه‌ن، به‌دڵنیاییه‌وه ئۆكرانیا به‌شێكی دانوستانه‌كه ده‌بێت.
تره‌مپ هه‌روه‌ها خواستی خۆی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕووسیا بۆ كۆمه‌ڵه‌ی (G7) نیشان دا و گوتیشی، ده‌یه‌وێت لووتكه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ هه‌ردوو سه‌رۆكی ڕووسیا و چین بكات ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه له‌بار بێت و هێور ببێته‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له باره‌ی هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا گوتی، ئه‌وان زۆربه‌یان له‌سه‌ر ئاستی بازرگانیدا زۆر له دوژمنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا خراپترن.