بەڕێوەبەری گشتی لووتکەی جیهانی حکوومەتەکان: مەسرور بارزانی بەشدارییەکی کارای لە لووتکەکەدا هەبوو

بەڕێوەبەری گشتی لووتکەی جیهانی حکوومەتەکان ڕایگەیاند، شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان, بەشدارییەکی کارایان هەبوو، لەگەڵ چەندین سەرکردە و سەرمایەدار کۆبوونەوە.
محەممەد شەرهان، بەڕێوەبەری گشتی لووتکەی جیهانی حکوومەتەکان لە دوبەی، بە عەمار نەجمەدین، نێردراوی کوردستان24 بۆ ڕووماڵی لووتکەی جیهانی حکوومەتەکان لە دوبەی ڕایگەیاند، شەرەفمەند بووین بە بەشداری شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان.
شەرهان ئاماژەشیدا بەوەی، لە لووتکەکەدا سەرۆک وەزیرانی کوردستان مەسرور بارزانی بەشدارییەکی کارایان هەبوو لە لووتکەدا ، لەگەڵ چەندین سەرکردە و سەرمایەدار و خاوەن کۆمپانیا کۆبوونەوە.
بەڕێوەبەری گشتی لووتکەی جیهانی حکوومەتەکان گوتیشی: ئەم ساڵ بەشدارییەکی فراوان لە حکوومەتەکان هەبوو، زیاتر لە 30 سەرکردە و 400 وەزیر بەشاری لووتکەی جیهانیی حکوومەتیان کرد.
ئەوەشی خستە ڕوو، کۆمەڵێک بابەت تاوتوێکران کە پەیوەندییان بە ئایندەی حکوومەتەکان هەبوو، وەکوو بازرگانی جیهانی و ژیری دەستکرد و چەند بابەتێکی دیکەش.
دووشەممە 10ی شوباتی 2025، سەرۆک وەزیران، مەسرور بارزانی، بە سەرۆکایەتیی شاندێکی حکوومی، کە پێکهاتبوو لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، بەرەو ئیمارات بە ڕێ کەوتن، بۆ بەشداریی لە لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان کە ڕۆژی پێنجشەممە 13ـی شوباتی 2025 کۆتا ڕۆژی لووتکەکە بوو.