هەفتانە 20هەزار گەشتیار سەردانی سۆران دەکەن
لەگەڵ بارینی بەفر لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ژمارەیەکی زۆری گەشتیار ڕوویان لە ناوچەکانی سنووری سۆران دەکەن و گەشتوگوزاری ئیدارەکەش دەڵێت: هۆتێل و مۆتێل و خانووە گەشتیارییەکان جمەیان دێت لە گەشتیاران.
هەینی، 14ـی شوباتی 2025، فەیسەڵ سادق، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سۆران، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی خلیسکانی سەربەفر لە دەڤەری باڵەکایەتی ، هۆیەکی سەرەکی بووە، بۆ هاتنی گەشتیاری زیاتر بۆ سنوورەکە.
بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سۆران، گوتیشی: بەهۆی بەفربارین، هەفتانە نزیکەی 20هەزار گەشتیار دێنە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و هۆتێل و مۆتێل و خانووە گەشتیارییەکان جمەیان دێت لە گەشتیاران.
ساڵانە ژمارەیەکی زۆری گەشتیاران ڕوو لە ناوچە گەشتیارییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکەن و حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش کار بۆ گرنگی دانی زیاتر بە کەرتی گەشتوگوزار دەکات لەو سنوورە