ئانۆ جەوهەر: گرووپە چەکدارەکان دەستیان بەسەر دەشتیی نەینەوادا گرتووە

سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی حامۆرابی ئاماژه به‌وه ده‌كات، مه‌سیحییه‌كان له عێراق ڕووبه‌ڕووی سته‌م و پێشێلكارییه‌كی گه‌وره‌ی مافه‌كانیان بوونه‌ته‌وه؛ ده‌شڵێت، گرووپه میلیشیاكان خۆیان به‌سه‌ر بارودۆخی سیاسی له ناوچه‌ی ده‌شتیی نه‌ینه‌وادا گرتووه.
هه‌ینی، 14ـی شوباتی 2025، ئانۆ جه‌وهه‌ر، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی حامۆرابی له چاوپێكه‌وتنێكی كه‌ناڵی "الحرة"ـدا گوتی، مه‌سیحییه‌كان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كۆنترین پێكهاته‌ی دێرینی عێراقن، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه ڕووبه‌ڕووی سته‌م و پێشێلكارییه‌كی گه‌وره‌ی مافه‌كانیان بوونه‌ته‌وه.
ئانۆ جه‌وهه‌ر گوتیشی، گرووپه چه‌كداره میلیشیاكان خۆیان به‌سه‌ر دۆخ و دیمه‌نی سیاسیی له ده‌شتیی نه‌ینه‌وادا كه زۆربه‌ی دانیشتووانه‌ی مه‌سیحین، سه‌پاندووه.
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی حامۆرابی داوای كشانه‌وه‌ی گرووپه چه‌كداره میلیشیاكان له ده‌شتی نه‌ینه‌وا و هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و ده‌ركردنی یاسای باری كه‌سیی بۆ كه‌سانی ناموسڵمان كرد. گوتیشی، پێویسته گرووپه چه‌كداره‌كان له ده‌شتی نه‌ینه‌وا بكشێنه‌وه و هێزه‌كانی عێراق و پۆلیس و پێشمه‌رگه جێیان بگرنه‌وه.
هه‌روه‌ها داواشی له ئه‌مه‌ریكا كرد فشار بخاته سه‌ر به‌غدا بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كان. ڕوونیشی كرده‌وه، سیسته‌می ئێسته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان دادپه‌روه‌ریی به‌رانبه‌ر به مه‌سیحییه‌كان تێدا نییه و ڕێگه به گرووپه چه‌كداره‌كان ده‌دات كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن و له ڕێگه‌ی ده‌نگی ده‌نگده‌رانی نامه‌سیحییه‌كانه‌وه كورسی كۆتا بۆ خۆیان ببه‌ن.