هونەرمەند یونس حەمە کاکە بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە کەوتە نەخۆشخانە

هونەرمەند یونس حەمە کاکە، شەوی ڕابردوو بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی کرا و ئێستاش لە ژێر چاودێری پزیشکدایە.
ههینی، 14ـی شوباتی 2025، کەسێکی نزیک لە خانەوادەکەی هونەرمەند بە وێبسایتی کوردستان24ـی ڕاگەیاند، یونس حەمە کاکە تووشی جەڵتەی مێشک بووە و دوای وەرگرتنی چارەسەر، ئێستا دۆخی تەندروستی باشترە و لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە.
هونەرمەند یونس حەمە کاکە، یەکێکە لە ئەکتەرە دیارەکانی ناو دراما و شانۆی کوردی و ڕۆڵێکی کارای لە درامای (کۆشکی هەنار) هەبووە و ڕۆڵی سەرەکی (کاکەخان)ـی گێراوە، هەروەها لە چەندین دراما و فیلمدا بەشداری کردووە.