خانووە زێدەڕۆکانی دهۆک تاپۆ دەکرێن

لە کۆی حەوت هەزار خانووی زێدەڕۆ لە دهۆک، تا ئێستا 798 خانوویان تاپۆ کراون و چوار هەزار و 605 مامەڵەی دیکە بۆ تاپۆکردن لەلایەن شارەوانیی شارەکەوە وەرگیراون.

ئیسماعیل مستەفا، بەرپرسی راگەیاندنی شارەوانیی دهۆک، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: 9ـی ئەیلوولی ساڵی رابردوو دواین وادەبوو بۆ تاپۆکردنی خانووە زیێدەڕۆکان، بەڵام ماوەکە درێژکراوەتەوە بۆ ئەوەی زۆرترین هاووڵاتی لە بڕیارەکە سوودمەند بن.

 باسی لەوەش کرد، لە 15ـی ئەم ساڵەوە دووبارە ڕەزامەندی درا دەست بە پرۆسەی تاپۆکردنی خانووەکان بکرێتەوە، ئێمەش دووبارە لێژنەکان بۆ ئەو پرۆسەیە پێک دەهێنینەوە تا دەست بە کارەکانیان بکەنەوە.

لە کۆی حەوت هەزار خانووی زێدەڕۆ لە دهۆک، تا ئێستا 798 خانوویان تاپۆ کراون و چوار هەزار و 605 مامەڵەی دیکە بۆ تاپۆکردن لەلایەن شارەوانیی شارەکەوە وەرگیراون.