دەیڤید لامی: به‌ریتانیا له پشتگیریکردنی هه‌رێمی کوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت

شەممە، 15ـی شوباتی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەچوارچێوەی دیدار و کۆبوونه‌وه‌کانی له کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، لەگەڵ دەیڤید لامی، وەزیری دەرەوەی به‌ریتانیا کۆ بووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران، هەروەها باسيان له چۆنيه‌تيى بەهێزکردنی هاوکاریی لە بواری سیاسی، ئەمنی و ئابووریدا كرد.
نێچیرڤان بارزانی پێزانینی خۆی بۆ پشتگیریی بەردەوامی به‌ریتانیا له عێراق و هەرێمی کوردستان دەربڕی، به‌تایبه‌تی لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پەرەپێدانی دامەزراوە ئەمنییەکاندا، هه‌روه‌ها جەختی لەسەر گرنگیی بەردەوامیی ئەم پشتگیرییە کردەوە بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
لاى خۆیەوە، دەیڤید لامی، پابەندیی شانشینی یەکگرتووی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و ڕایگه‌یاند "به‌ریتانیا له پشتگیریکردنی هه‌رێمی کوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت." هەروەها ئاماژەی بە گرنگیی هەماهەنگیی هاوبەش لە پرسە هەرێمایەتییەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئەمنی و ئابوورییەکان کرد.
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و هه‌وڵه‌کانی پێکهێنانی حکوومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی کوردستان، دۆخی سووریا و پێشهاتە هەنووکەییەکانی ناوچەکە، لەگەڵ چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو.
