وەزیری دەرەوەی سووریا: فره‌یی پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی سووری سه‌رچاوه‌ی هێزە

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا ئاماژه به‌وه ده‌كات، فره‌یی پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی سووری سه‌رچاوه‌ی هێزه؛ ده‌شڵێت، حكوومه‌تێكی تائیفی پێك ناهێنن.
شه‌ممه، 15ـی شوباتی 2025، ئه‌سعه‌د شه‌یبانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا له میانی به‌شداریكردنی له پانێڵێكی تایبه‌ت به "ئاسۆكانی پرۆسه‌ی ڕاگوزه‌ری له سووریا" له كۆنفرانسی ئاسایشیی میونشن ڕایگه‌یاند، هه‌رگیز حكوومه‌تێك پێك ناهێنن ڕووخسارێكی تائیفی هه‌بێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا جه‌ختی كرده‌وه، ده‌یانه‌وێت حكوومه‌تێك پێك بهێنن نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو پێكهاته‌كانی سووریا له خۆ بگرێت.
ئه‌سعه‌د شه‌یبانی گوتیشی، ده‌سه‌ڵات مافی هه‌موو سوورییه‌كانه و فره‌یی پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌و وڵاته‌ش سه‌رچاوه‌ی هێزه و ئامرازێكه بۆ نوێنه‌رایه‌تیكردنی هه‌موو گه‌لی سووریا له حكوومه‌ت و دامه‌زراوه‌كاندا.