لیژنەی ئامادەکاریی کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانیی سووریا: هەموو پێکهاتەکان بەشدار دەبن

لیژنه‌ی دیالۆگی نیشتمانیی سووریا ئاماژه به‌وه ده‌كات، گفتوگۆكانی تایبه‌ت به بارودۆخی گشتیی وڵات له‌گه‌ڵ بژارده‌ی سووری ده‌بێت؛ ده‌شڵێت، هه‌موو پێكهاته‌كان به‌شداریی له كۆنگره‌ی دیالۆگی نیشتمانیی سووریا ده‌كه‌ن.
شه‌ممه، 15ـی شوباتی 2025، حه‌سه‌ن ده‌غیم، گوته‌بێژی لیژنه‌ی ئاماده‌كاریی دیالۆگی نیشتمانی سووریا به كه‌ناڵی "العربیة"ـی گوتووه، هه‌موو پێكهاته‌كانی گه‌لی سووریا به‌شداری له كۆنگره‌ی دیالۆگی نیشتمانی سووریادا ده‌كه‌ن.
گوته‌بێژی لیژنه‌ی ئاماده‌كاریی دیالۆگی نیشتمانی سووریا هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، گفتوگۆكان له باره‌ی پرسه گشتییه‌كان له‌گه‌ڵ بژارده‌ی سووری ده‌بن نه‌ك له‌گه‌ڵ ڕێكخستنه سه‌ربازییه‌كان.
شه‌ممه، 15ـی شوباتی 2025، ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكرات (مه‌سه‌ده) باڵی سیاسی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ڕه‌خنه‌ی له لیژنه‌كه گرتبوو كه بانگهێشتی هیچ ئه‌ندامێكی كوردی نه‌كردووه.
ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكرات ڕایگه‌یاند، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی لیژنه‌كه ئامانج لێی دوورخستنه‌وه‌ی پێكهاته سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی سووریایه له دیاریكردنی ئایینده و چاره‌نووسی سووریا.