خۆپیشاندەرانی دیوانیە: نووسراوه‌كانی سوودانی بۆ پرۆژه‌كان لەسەر ڕەفەکانی ئەنجوومەنی پارێزگا تۆزیان لەسەر نیشتووە

ده‌یان هاووڵاتیی گه‌ڕه‌كێكی پارێزگای دیوانییه له دژی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریی پێویست و ته‌واونه‌كردنی پرۆژه‌كان و جێبه‌جێنه‌كردنی به‌ڵێنی به‌رپرسان، خۆپیشان ده‌كه‌ن و ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن.
شه‌وی شه‌ممه، 15ـی شوباتی 2025، ده‌یان هاووڵاتیی گه‌ڕه‌كی ته‌قیه له پارێزگای دیوانیه خۆپیشاندانیان له دژی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریی پێویست و ته‌واونه‌كردنی پرۆژه‌كان كرد و ناڕه‌زایه‌تییان به‌رانبه‌ر به به‌ڵێنی به‌رپرسانی پارێزگاكه ده‌ربڕی.
خۆپیشانده‌ران به دروشمی جیا جیا ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و ڕایانگه‌یاندووه، ژیانی به سه‌رده‌م و چاخه‌كانی ناوه‌ڕاست ده‌چێت به‌تایبه‌تی دوای هه‌ر شه‌پۆلێكی باران، ژیانیان وه‌كوو ژیانی گوندنشینانی لێ دێت و ڕووخساری شار به گه‌ڕه‌كه‌كه‌یانه‌وه نامێنێت.
خۆپیشانده‌ران ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، بڕیاری پرۆژه‌كان و فه‌رمان و ڕێنماییه‌كانی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌سه‌ر ڕه‌فه‌كانی ئه‌نجوومه‌می پارێزگای دیوانه تۆزیان له‌سه‌ر نیشتووه.
هه‌ینی، 17ـی كانوونی دووه‌می 2025، دانیشتووانی گه‌ڕه‌كی ته‌قیه له پارێزگای دیوانییه له دژی نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كانی ئاو، كاره‌با، ئاوه‌ڕۆ و ڕێگه‌وبان و چه‌ند خزمه‌تگوزارییه‌كی دیكه خۆپیشاندانیان كرد.
خۆپیشانده‌ران داوایان له محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد، فه‌رمان به حكوومه‌تی خۆجێی پارێزگاكه‌یان بكات، كۆنته‌راتی 42 گه‌ڕه‌كی پارێزگاكه كه به یه‌ك به‌ڵێنده‌ر دراوه، وه‌ربگرێته‌وه و به‌سه‌ر چه‌ند به‌ڵێنده‌رێك دابه‌ش بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی كار و پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان خێراتر جێبه‌جێ بكرێن.
خۆپیشانده‌ران جه‌ختیان كردەوە، گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان بێ ئاوی خاوێن و ئاوه‌ڕۆی پێویست و شه‌قامی قیڕتاوكراو و شۆسته و چه‌ندین خزمه‌تگوزاری دیكه‌یه.
خۆپیشانده‌ران ڕایانگه‌یاندبوو، به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌وه ژیانیان وه‌كوو ژیانی چاخه‌كانی ناوه‌ڕاسته.