بە دەستپێشخەریی واشنتن، لاڤرۆڤ و ڕۆبیۆ بە تەلەفۆن قسەیان کرد

وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا و ئه‌مه‌ریكا له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا ڕێك كه‌وتن په‌یوه‌ندیی ڕێخراو له نێوانیاندا به‌رده‌وام بێت؛ هاوكات ئاماده‌كاریی ده‌كه‌ن بۆ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌ردوو وڵاته‌كه.
شه‌ممه، 15ـی شوباتی 2025، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا بڵاوی كرده‌وه، ماركۆ ڕۆبیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندیی به سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیاوه كردووه. ده‌شڵێت، په‌یوه‌ندییه‌كه به ده‌ستپێشخه‌ری واشنتن بووه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ڕایگه‌یاندووه، هه‌ردوو وه‌زیر هاوڕا بوون له‌سه‌ر به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییه ڕێكخراوه‌كانی نێوانیان، له ناویشیاندا ئاماده‌كارییه‌كان بۆ دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی نێوان دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی ڕووسیا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، هه‌ردوو وه‌زیر ڕێك كه‌وتوون بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی دۆخی ئۆكرانیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ناوچه‌كانی دیكه.
ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، ڕۆبیۆ و لاڤرۆڤ هه‌روه‌ها به پێویستیان زانیوه مۆسكۆ و واشنتن گفتوگۆكانی نێوانیان ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه و شاره‌زایانی هه‌ردوو وڵاتیش له داهاتوویه‌كی نزیكدا كۆ ببنه‌وه بۆ هه‌نگاوه‌كانی هه‌ڵگرتنی به‌ربه‌سته‌كانی چاره‌كردنی كێشه‌كانی نێوانیان.
شه‌ممه، 15ـی شوباتی 2025، ئاژانسی هه‌واڵی "بلومبێرگ" بڵاوی كرده‌وه، دیداری نێوان دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی ڕووسیا له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا له سعوودیه به‌ڕێوه ده‌چێت.
هه‌ینی، 14ـی شوباتی 2025، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماده‌یی سعوودیه‌ی بۆ میوانداریی لووتكه‌ی نێوان دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی ڕووسیا ده‌ربڕی.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه هه‌روه‌ها پێشوازی له‌و هه‌وڵانه كرد كه ئامانج لێیان كۆبوونه‌وه‌ی نێوان تره‌مپ و پوتینه. جه‌ختیشی كرده‌وه، سعوودیه پشتگیریی له هه‌ر هه‌وڵێك ده‌كات بۆ به‌دیهێنانی ئاشتییه‌كی به‌رده‌وام له نێوان ڕووسیا و ئۆكرانیا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه هاوكات پابه‌ندبوونی خۆی بۆ هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ سه‌قامگیریی ناوچه‌كه دووپات كرده‌وه و ئومێدی خواستووه لووتكه‌ی نێوان سه‌رۆكانی ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا هاوكار بێت بۆ گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن له نێوان هه‌ردوولادا.