ئەسما ئەسەد: هیوا خوازم گەلی سووریا لە ئارامیدا بژیت

ئەسما ئەسەد
ئەسما ئەسەد

ئەسما ئەسەدی هاوسەری بەشار ئەسەدی سەرۆکی لەکارلادراوی سووریا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی(ئێکس) پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: هەمیشە لە پرۆسەی سیاسی بێدەنگیم هەڵبژاردووە، دەشڵێت: لە ئایندەشدا ناچمە نێو پرسە سیاسییەکان.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، ئەسما ئەسەد دەڵێت: ئێستا کاتی ئەوەیە لە سەرەتاوە دەستپێبکەین، هیوا و گۆڕانکارییەکان هیچ کات ناوەستن، ئومێدی ژیانێکی پڕ لە ئارامی بۆ گەلی سووریا دەکەم و ئاشتی باڵ بکێشێت بەسەر سووریادا.

لە کۆتایشدا دەڵێت: هەندێ لەو شتانەی ڕوویاندا، بژادەی خۆم نەبوون.

ئەسما ئەسەدی تەمەن 49 ساڵە، لەگەڵ هاوسەرەکەی بەشار ئەسەد، سەرۆکی ڕووخاوی سووریا، بەرەبەیانی ڕۆژی 8ـی کانوونی یەکەمی 2024، دوای 24 ساڵ لە حکوومڕانی سەرکوتکاری، لە دیمەشقی پایتەختی سووریاوە بەرەو مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا هەڵاتن، نەوەک بکەونە دەستی چەکدارانی تەحریر شام.