نێچیرڤان بارزانی: دەستووری عێراق حزبی بەعسی قەدەغە کردووە

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌رسوڕمانی خۆی به‌رانبه‌ر به لێدوانێكی سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانی ده‌رده‌بڕێت كه گوایه حزبی به‌عس باره‌گای له هه‌ولێر هه‌یه؛ ده‌شڵێت، ئه‌م حزبه به پێی یاسای عێراقی قه‌ده‌غه‌یه.
دووشه‌ممه، 17ـی شوباتی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تی كه‌ناڵی "العراقیة"ـدا گوتی، لێدوانی ئه‌یاد عه‌للاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانی له باره‌ی بوونی باره‌گای حزبی به‌عس له هه‌ولێر مایه‌ی سه‌رسوڕمانییه و ئه‌وه‌ی له‌م باره‌وه گوتراوه، خراپ تێگه‌یشتنه.
نێچیرڤان بارزانی ڕوونیشی كرده‌وه، حزبی به‌عس به پێی ده‌ستووری عێراق قه‌ده‌غه‌یه و هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌ر جۆره چالاكییه‌كی هزری و ڕێكخراوه‌یی ئه‌و حزبه‌یه.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیشی كرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندیی هه‌موو ڕێنمایی و یاساكانی عێراقه، ئه‌م جۆره لێدوانانه‌یش هیچ بنه‌مایان نییه و دوورن له ڕاستییه‌وه و هه‌رێمی كوردستان به ته‌واوه‌تی ڕه‌تیان ده‌كاته‌وه.
نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها باسی له‌وه كردووه، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا زۆر باشه و محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ چاره‌كردنی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كان.
بارەگای بارزانی ڕۆژی شەممە 15ـی شوباتی 2025 ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و تێیدا گوتی: "لە کاتی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەیەکی سیاسیەوە بەڕێز ئەیاد عەللاوی هەندێ قسەی لەبارەی کردنەوەی لقی حزبی بەعس لە کوردستان خستووەتەڕوو."
بارەگای بارزانی هه‌روه‌ها گوتشی: "لێرەدا جەخت دەکەینەوە دەرگەی کوردستان و هەولێر کراوەیە بۆ هەموو هاووڵاتییەکی عێراقی کە بە ئازادییەوە تێدا بژیێت، بەڵام ئەوەی بەڕێز ئەیاد عەلاوی لەبارەی کردنەوەی لقێکی حزبی بەعس لە کوردستان باسی کردووە دوورە لە ڕاستی و لەهەمانکاتیشدا ڕایدەگەیێنین ئەم جۆرە قسانە جێگەی سەرسووڕمانێکی زۆر و جێگەی پرسیارن کە بۆ ئەم قسانەی کردووە کە ڕاست نین."