مەزڵووم عەبدی داوای لە ئەحمەد شەرع کرد سەردانی باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا بكات

فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ئاماژه به‌وه ده‌كات، له‌گه‌ڵ دیمه‌شق له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك ڕێككه‌وتوون؛ داواش له سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا ده‌كات سه‌ردانی باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا بكات.
دووشه‌ممه، 17ـی شوباتی 2025، مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ڕایگه‌یاند، له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك له‌گه‌ڵ دیمه‌شق ڕێككه‌وتوون و چه‌ند پرسێكی دیكه‌یش هه‌یه تا ئێستا هه‌ردوولا بۆ چاره‌كردنیان گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
مه‌زڵووم عه‌بدی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌وڵه‌كان بۆ ئاماده‌كردنی زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار بۆ گوتوبێژ و دانوستان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق به‌رده‌وامن.
فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات داوایشی له ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا كرد سه‌ردانی باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا بكات.
دووشه‌ممه، 17ـی شوباتی 2025، مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی "تایمز"ـی به‌ریتانی گوتی، داعش بۆشایی ئه‌منی له بیابانه‌كانی سووریا له "باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا كه باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئوردن، ڕۆژئاوای عێراق و به‌شێكی باكووری سعوودیه له خۆ ده‌گرێت"، بۆ هه‌ڵگرتنی چه‌ك و دامه‌زراندنی پێگه‌ی ستراتیجیی قۆستووه‌ته‌وه.
فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی سووریا سه‌باره‌ت به به‌شداریی پێكهاته‌كان له پرۆسه‌ی سیاسیی‌دا بۆچوون و داواكاریی وڵاتانی جیهان له‌به‌رچاو ده‌گرن، به‌ڵام له قبووڵكردن و له‌به‌رچاوگرتنی بۆچوون و داواكاریی وڵاتان له بنه‌ڕه‌تدا پێچه‌وانه‌ی به‌رنامه و ئایدۆلۆژیای خودی ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ریی سووریایه كه كه‌سێكی ڕادیكاڵ و سه‌له‌فییه.