ئیسرائیل ئاژانسێكی تایبه‌ت به "به‌جێهێشتنی ئاره‌زوومه‌ندانه"ـی دانیشتووانی غه‌ززه داده‌مه‌زرێنێت

وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئیسرائیل دامه‌زراندنی ئاژانسێكی تایبه‌ت به دانیشتووانی غه‌ززه ڕاده‌گه‌یه‌نێت؛ هاوكات ئاماده‌یی ئیسرائیل بۆ كۆنترۆڵكردن و به‌ڕێوه‌بردنی كه‌رته‌كه دووپات ده‌كاته‌وه.
دووشه‌ممه، 17ـی شوباتی 2025، وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، یسرائیل كاتز، وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌ته‌كه و چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه‌ی حكوومه‌ت كردووه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئیسرائیل ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار درا به دامه‌زراندنی ئاژانسێكی تایبه‌ت به "به‌جێهێشتنی ئاره‌زوومه‌ندانه"ـی دانیشتووانی غه‌ززه له كه‌رته‌كه‌یان.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئیسرائیل باسی له‌وه‌ش كردووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێشنیازه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی غه‌ززه و ڕاگوزاستنی دانیشتووانه‌كه‌ی به‌هه‌ند وه‌رگیرا.