لە بەندەری ئوم قەسر دەست بەسەر کۆنتێنەرێکی پڕ لە پێداویستیی پزیشکیی قاچاخدا گیرا

کۆنتێنەرێکی گەورەی پڕ لە ئامێر و پێداویستیی پزیشکی کە دەویسترا بە قاچاخ بهێنرێتە ناو عێراق، دەستی بەسەردا گیرا.
سێشەممە، 18ـی شوباتی 2025، بەڕێوبەرایەتیی دەروازەی بەندەری مینا 'ئوم قەسری باکوور' لە ڕاگەیانراوەکەدا ئاماژەی بەوە داوە "دەستیان بەسەر کۆنتێنەرەکدا گرتووە کە 40 پێ درێژە و ئامێر و پێداویستی جۆراوجۆری پزیشکیی تێدا بووە؛ ویستوویانە بە قاچاخ بیهێننە ناوعێراق. چونکە هیچ ڕسوماتێکی گومرگی بۆ نەکرا بوو."
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە "ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران گیراوەتەبەر، بەو پێیەی ڕاپۆرتی دەستبەسەرداگرتنی فەرمی ئامادە کراوە و کەرەستەی دەستبەسەرداگیراو ڕەوانەی بنکەی پۆلیسی گومرک کراوە، وەک ئامادەکارییەک بۆ ناردنی بۆ دادوەری لێکۆڵینەوە."