لە دیمەشق پەلاماری هاووڵاتییانی کورد درا

گرووپێکی چەکداری دێرەزووری لە دیمەشق، هەڵیانکوتاوەتە سەر گەڕەکێکی کوردنشین، بەهۆی ئەو هێرشەوە چەند هاونیشتمانییەکی ئەو گەڕەکە برینداربوون و یەکێک لە بریندارەکانیش دۆخی ناجێگیرە.
سێشەممە 18ـی شوباتی 2025، سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن، لە گەڕەکی زۆر ئاڤا لە دیمەشق، کۆمەڵە چەکدارێکی دێرەزووری سووریا، بە چەقۆ هەڵیانکوتاوەتە سەر گەڕەکی زۆر ئاڤا لە دیمەشق کە زۆرینەی کورد لێی نیشتەجێن، بەهۆی ئەو هێرشەوە گەنجێکی کورد بەناوی(کۆمان) کە خاوەنەی دوکانێکی جلوبەرگە لە گەڕەکەکە، بە سەختی برینداربووە، سەرباری ئەوەی چەند هاووڵاتییەکی دیکەش برینداربوون.
بەپێی زانیارییەکان، گرووپە چەکدارەکەی دێرەزوورەوە هێرشیان کردووەتە سەر کوردانی گەڕەکی زۆر ئاڤای کوردان لە دیمەشق، سلۆدانی لەناوبردنی تەواوی کورد بەدەنگی بەرز دەڵێنەوە.