مام سابیر جووتیاره دیاره‌كه‌ی په‌لكانه نه‌خۆشه و بۆ چاره‌سه‌ركردنی ده‌گوازرێته‌وه هه‌ولێر

مام سابیر وه‌كوو كه‌سایه‌تی و سیمبۆڵێكی دیاریی گوندی په‌لكانه بۆ به‌رگریكردن له زه‌ویی جووتیارانی كوردستان له سنووره‌كانی كه‌ركووك به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه نه‌یتوانیوه به‌شداریی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و داگیركارییه‌كانی ڕێگرییه‌كانی سوپای عێراق بكات له گوندی شه‌ناغه؛ هاوكات وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا مام سابیر بۆ هه‌ولێر بگوازرێته‌وه و چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ بكرێت.
سێشه‌ممه، 18ـی شوباتی 2025، مام سابیر له باره‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ی و ئاماده‌نه‌بوونی له ڕێگرییه‌كانی سوپای عێراق له جووتیارانی گوندی شه‌ناغه تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، گورچیله‌كانی لاواز بوونه و ماندووی كردوون، كه هه‌ر به‌م هۆیه‌یشه‌وه نه‌یتوانیوه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی گوندی شه‌ناغه به‌شداریی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داگیركاری و ڕێگرییه‌كانی سه‌ربازانی سوپای عێراق بكات كه سته‌م له جووتیارانی شه‌ناغه و ناوچه‌كه ده‌كه‌ن.
مام سابیر ئاماژه به‌وه ده‌كات له ڕێگه‌ی مێدیایه‌وه ئاگاداری ڕووداوه‌كان بووه، به‌ڵام ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌ی له ده‌ست هاتوو به جووتیارانی شه‌ناغه بڵێت: "به قوربانتان بم." گوتیشی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق چاره‌كردنی كێشه‌ی جووتیارانی یه‌كلایی كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ر ڕۆژه و پاساو و بیانوویه‌ك بۆ جێبه‌جێكردنی یاساكه دروست ده‌كرێت.
مام سابیر هه‌روه‌ها له ڕێگه‌ی كوردستان24ـوه داوای له سه‌رۆك بارزانی كرد پشتیوانی‌یان بكات بۆ ده‌رچوونیان له‌م دۆخه‌ی تێیداون.
هاوكات سۆران كامه‌ران، په‌یامنێری كوردستان24 گوتی، سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندی به خانه‌واده‌ی مام سابیره‌وه كردووه و پێی ڕاگه‌یاندوون سبه‌ی چوارشه‌ممه، 19ـی شوباتی 2025 له سه‌رگه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌ولێر ده‌یگوازنه‌وه به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی.