ڕاپۆرتێک: ئاوەدانکردنەوەی غەززە لە دە ساڵدا پێویستی بە زیاتر لە 50 ملیار دۆلار هەیە

ڕاپۆرتێكی هاوبه‌شیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و بانكی نێوده‌وڵه‌تی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئاوه‌دانكردنه‌وه و شیاندنه‌وه‌ی غه‌ززه بۆ ژیان له ماوه‌ی ده ساڵی داهاتوودا پێویستی به بڕی زیاتر له په‌نجا ملیار دۆلار هه‌یه.
سێشه‌ممه، 18ـی شوباتی 2025، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و بانكی نێوده‌وڵه‌تی له هه‌ڵسه‌نگاندنێكی هاوبه‌شدا كه به شێوه‌ی ڕاپۆرت بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی غه‌ززه له ماوه‌ی ده ساڵی داهاتوو پێویستی به بڕی 53.2 ملیار دۆلار هه‌یه.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و بانكی نێوده‌وڵه‌تی له هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌یاندا ده‌ڵێن، غه‌ززه له سێ ساڵی یه‌كه‌می پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌دا پێویستی به 20 ملیار دۆلار هه‌یه.
دووشه‌ممه، 17ـی شوباتی 2025، وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، یسرائیل كاتز، وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌ته‌كه و چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه‌ی حكوومه‌ت كردووه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئیسرائیل ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار درا به دامه‌زراندنی ئاژانسێكی تایبه‌ت به "به‌جێهێشتنی ئاره‌زوومه‌ندانه"ـی دانیشتووانی غه‌ززه له كه‌رته‌كه‌یان.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئیسرائیل باسی له‌وه‌ش كرد، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێشنیازه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی غه‌ززه و ڕاگوزاستنی دانیشتووانه‌كه‌ی به‌هه‌ند وه‌رگیرا.
بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی له 7ـی ئۆكتۆبه‌ری 2023ـدا هێرشی كرده سه‌ر ئیسرائیل و زیاتر له هه‌زار كه‌سی به بارمه‌ته گرت، ئیسرائیل له به‌رانبه‌ردا هێرشی كرده سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه و 19ـی كانوونی دووه‌می 2025ـیش ئاگربه‌ست له نێوان هه‌ردوولادا ڕاگه‌یه‌نرا.