زیاتر لە ھەزار كەس لە گەرمیان تووشی كۆرۆنا بوونە

.

K24 - گەرمیان

بەگوێرەی دوایین ئامار زیاتر لە ھەزار كەس لە گەرمیان تووشی كۆرۆنا بوونە و لەو ژمارەیەش 18 كەس گیانیان لەدەستداوە.

پەیامنێری كوردستان24 لە گەرمیان رایگەیاند: "تائێستا ھەزار و 22 كەس لە دەڤەری گەرمیان تووشی كۆرۆنا بوونە، لەنێویاندا 18 كەس گیانیان لەدەستداوە، ھەروەھا 191 كەس چاكبوونەتەوە".

سامان سەرتیپ، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی كفری بە كوردستان24ی راگەیاند: "تائێستا لە كۆی ئەو ژمارەیەی تووشبووان كە لە گەرمیان تۆمار كراوە 142 كەسیان دانیشتووی كفرین، بەڵام خۆشبەختانە ئەم تووشبووانە تەنھا 6 كەسیان پێویستیان بەوە بووە لە نەخۆشخانە بخەوێندرێن".