جووتیارانی پارێزگاكانی فوراتی ناوه‌ڕاست ناڕازین و دژی حكوومه‌تی فیدراڵ خۆپیشاندان ده‌كه‌ن

عێراق به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌وتووه‌ته ژێر كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و له‌و وڵاتانه‌یه كه زۆرترین زیانی به‌ركه‌وتووه و ئه‌م زیانه‌یش له ساڵانی داهاتوودا زیاتر ده‌بێت؛ هاوكات، ناوچه كشتوكاڵییه‌كانی عێراق له ناوه‌ڕاست و باشووری ئه‌و وڵاته ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی كه‌مئاوی بوونه‌ته‌وه و چه‌ندین ناوچه‌یش چۆڵ كراون، به‌مه‌ش به‌روبوومی كشتوكاڵی ناوخۆیی له كورتی ده‌دات. له به‌رانبه‌ردا، جووتیارانی ئه‌و ناوچانه له سیاسه‌تی حكوومه‌تی فیدراڵ ناڕازین و خۆپیشاندان ده‌كه‌ن.
چوارشه‌ممه، 19ـی شوباتی 2025، سه‌دان جووتیاری پارێزگاكانی فوراتی ناوه‌ڕاست (دیوانییه، نه‌جه‌ف و موسه‌ننا) خۆپیشاندانیان كرد و نیگه‌رانی و ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان به‌رانبه‌ر به كه‌می بڕی پێویستی ئاو ده‌ربڕی.
جووتیارانی پارێزگاكانی فوراتی ناوه‌ڕاست داوایان له به‌رپرسانی عێراق كرد وه‌ڵامی داواكارییه‌كانیان بده‌نه‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داوایان له محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد به‌رپرسیاریه‌تی خۆی جێبه‌جێ بكات و له‌گه‌ڵ لایه‌نی توركی كۆ ببێته‌وه و دانوستان بكات بۆ زیادكردنی به‌ردانه‌وه‌ی بڕی ئاو و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌یه‌ك بۆ ئه‌و ته‌نگژه سه‌ره‌كییه، كه خه‌ریكه زیانێكی گه‌وره به كشتوكاڵی عێراق ده‌گه‌یه‌نێت.
جووتیارانی پارێزگاكانی فوراتی ناوه‌ڕاست هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند "له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا زیانی گه‌وره‌یان كردووه به‌تایبه‌تی كورتهێنانی به‌رهه‌می برنجی عه‌نبه‌ر به‌هۆی كه‌مئاوی و كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌می گه‌نم به‌هۆی ته‌رزه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوایان له حكوومه‌تی عێراق قه‌ره‌بوویان بكاته‌وه."
خۆپیشانده‌ر‌ان هاوكات داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی هه‌ردوو وه‌زیری بازرگانی و سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی حكوومه‌تی فیدراڵیان كرد.