هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکانیان تاوتوێ دەکەن

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و كاربهڕێكهرى باڵيۆزخانەی ئهمهريكا لە عێراق کۆبوونەوە و، چەند پرسێکی تایبەت بە هەرێمی کوردستان و عێراقیان تاوتوێ کرد و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی پێکهێنانی کابینەی دەیەم لە زووترین کاتدا.
چوارشەممە 19ـی شوباتی 2025، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازیی له باڵيۆز دانيال ڕوبنستين، كاربهڕێكهرى باڵيۆزخانەی ئهمهريكا له عێراق کرد.
له كۆبوونهوهکەدا کە ستیڤ بیتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، پتەوکردنی زیاتری پهيوهندييهكانى ههرێمى كوردستان و ئەمەریکا، پرۆسەی چاکسازیی و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، ڕێکارەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم، چارەکردنی کێشەکانی نێوان ههولێر و بهغدا و ڕێزگرتن لە مافە دەستووریی و قەوارەی فیدراڵی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا .
هەروەها، بیروڕا لەبارەی هەوڵ و گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرا، کە ئێستا گفتوگۆکان بە شێوەیەکی ئەرێنی بەڕێوە دەچێت و پێشکەوتنی باش بەدەست هاتووە.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی پێکهێنانی کابینەی دەیەم لە زووترین کاتدا، بۆ ئەوەی درێژە بە کارنامە چاکسازییەکەی حکوومەت بدرێت و بە بێ جیاوازی، خزمەتی سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بکرێت
دۆخی گشتیی ناوچە و بە تایبەتی پەرەسەندن و گۆڕانەکانی سووریا، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.
