پوتین: به خۆشحاڵییه‌وه چاوه‌ڕوانی كۆبوونه‌وه‌م له‌گه‌ڵ تره‌مپ

سه‌رۆكی ڕووسیا ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ گفتوگۆ سه‌باره‌ت به پرسی ئۆكرانیا ڕاگه‌یاند؛ هاوكات دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكییه‌كان به ئه‌رێنی له قه‌ڵه‌م ده‌دات.
چوارشه‌ممه، 19ـی شوباتی 2025، ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی ڕووسیا ڕایگه‌یاند "مۆسكۆ ئاماده‌یه ده‌ست به گفتوگۆكان سه‌باره‌ت به پرسی ئۆكرانیا بكاته‌وه."
ڤلادیمێر پوتین هه‌روه‌ها گوتی: دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكییه‌كان ئه‌رێنی بوون و هه‌نگاوێكی سه‌ره‌تایی بوون بۆ دووباره دروستكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان.
پوتین هاوكات ڕایگه‌یاندووه، خۆشحاڵ ده‌بێت به چاوپێكه‌وتنی دۆناڵد تره‌مپ، كۆبوونه‌وه له‌م باره‌وه پێویستی به ئاماده‌كاریی تەواو هه‌یه.
سه‌رۆكی ڕووسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا په‌یوه‌ندیی به جێنشینی سعوودییه‌وه ده‌كات سه‌باره‌ت به ئاماده‌كارییه‌كان بۆ كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ تره‌مپ. گوتیشی: نێرده دیپلۆماسییه‌كان له نێوان مۆسكۆ و واشنتن ده‌ست به كاره‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه.
سێشەممە 18ـی شوباتی 2025، شاندی ڕووسیا بە سەرۆکایەتیی سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوە و شاندی ئەمەریکا بە سەرۆکایەتی مارک ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوە، لە ڕیاز کۆ بوونەوە، دوای کۆبوونەوەکەش هەردوو وەزیر کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیان ساز دا.
لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسیەکەدا، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا گوتی: لە کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ شاندی ئەمەریکی، باسمان لە چالاککردنی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانی نێوان مۆسکۆ و واشنتن کرد، هاوکات باسمان لە پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکان لەگەڵ ئەمەریکا و ڕێگەکانی گەیشتن بە چارەسەری کێشەی ئۆکرانیا کرد. هەروەها ڕێککەوتین زەمینە بۆ گەڕاندنەوەی تەواوی هاوکارییەکان بڕەخسێنین، سەرباری زەمینەسازیی بۆ کۆبوونەوەی پوتن و ترەمپ.
لاڤرۆڤ گوتی: بەڕوونی بە ئەمەریکامان گوت، ڕێگە بە بڵاوەپێکردنی هێزەکانی ناتۆ لەژێر ئاڵای ئەورووپا نادەین و پێمان گوتن، فراوانبوونی ناتۆ هەڕەشەی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ڕووسیا.
لاڤرۆڤ، لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسیەکەدا باسی له‌وه‌ش كرد: کۆبوونەوەکە بەرهەمدار بوو، گوێمان لە یەک نەگرت، بەڵکو بۆ یەکتری بێدەنگ بووین، پێم وایە لایەنی ئەمەریکا تێگەیشتنێکی باشتری بۆ هەڵوێستەکانی ڕووسیا هەیە.
گوتیشی: هەردوو لایەنی ڕووسی و ئەمەریکی بەشێوەیەکی گشتی بایەخیان بە لابردنی بەربەستە ئابوورییەکان کرد، ئەو سزا ئابوورییانەی ئەوروپا خستۆتیە سەر ڕووسیا بەهۆی جەنگی لەگەڵ ئۆکرانیا. هاوکات دووپات‌مان لە هەماهەنگیی ئابووری بۆ بەرژەوەندیی هەردوولا کردەوە.
مارک ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکاش لە بەرامبەردا گوتی: ڕێککەوتین بەرژەوەندیی یەکتر لەبەر چاو بگرین. وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیا و ئەمەریکا دووپاتیان کردەوە لەوەی پێویستە باڵیۆزخانەکانیان لە وڵاتی یەکدی چالاک بکەنەوە بۆ ئەوەی دیپلۆماسی سەربگرێت.
سێشەممە، 18ـی شوباتی 2025، شاندی ئەمەریکا و ڕووسیا لە کۆشکی درعییە، لە ڕیازی پایتەختی سعوودیە سەبارەت بە کۆتاییهێنان بە شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا کۆ بوونەوە.
هەفتەی ڕابردوو لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا و ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا، لەسەر سازدانی کۆبوونەوەکە ڕێککەوتن.