لاڤرۆڤ: له‌سه‌ر ئاستی باڵا په‌یوه‌ندیی به به‌رپرسانی سووریاوە ده‌كەین

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ئاماژه به‌وه ده‌كات هه‌فته‌ی داهاتوو له‌سه‌ر ئاستی باڵا په‌یوه‌ندیی به به‌رپرسانی سووریا ده‌كه‌ن. ده‌شڵێت: ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی سووریا ڕێز له سروشتی ستراتیجیی مێژوویی په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌گرن.
چوارشه‌ممه، 19ـی شوباتی 2025، سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له گوته‌یه‌كدا له به‌رده‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی دۆما گوتی: له به‌رنامه‌یاندایه هه‌فته‌ی داهاتوو له‌سه‌ر ئاستی باڵادا په‌یوه‌ندی به به‌رپرسانی سووریا بكه‌ن.
سێرگی لاڤرۆڤ، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی سووریا جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه ڕێز له سروشتی ستراتیجیی مێژوویی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان مۆسكۆ و دیمه‌شق ده‌گرن.
لاڤرۆڤ هه‌روه‌ها سه‌ردانی شاندی وڵاته‌كه‌ی به سه‌رۆكایه‌تیی میخائیل بۆ‌گدانۆڤ، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه بۆ دیمه‌شق له مانگی ڕابردوودا، به ئه‌رێنی و به‌رهه‌مدار ناو برد.
سێشەممە 28ـی کانوونی دووەمی 2025، ئاژانسی هەواڵی 'تاس'ـی ڕووسیا بڵاوی کردەوە، شاندێکی ڕووسیا، بە سەرۆکایەتیی میخائیل بۆ‌گدانۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوە و ئەلێکساندەر لاڤرێنتیڤ، نوێنەری کۆشکی کرێملن بۆ سووریا گەیشتوونەتە دیمەشق.
سێشه‌ممه، 28ـی كانوونی دووه‌می 2025، میخائیل بۆ‌گدانۆڤ، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا و نێرده‌ی تایبه‌تی ڤلادیمێر پوتین بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا، له چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تی كه‌ناڵی (ئاڕ تی) ڕووسی جه‌ختی كرده‌وه، كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی نوێی سووریا و به‌رپرسانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته، ئه‌رێنی بووه و بواره‌كانی سیاسی، دیپلۆماسی، ئه‌منی و ئابووریی له‌خۆ گرتبوو.
بۆ‌گدانۆڤ، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، به به‌رپرسانی سووریایان گوتووه، له بارودۆخ و پێشهاته‌كانی وڵاته‌كه‌یان تێ ده‌گه‌ن، كه هاوكات به‌رپرسانی سووریا پێیان ڕاگه‌یاندوون له دوای مانگی ڕه‌مه‌زان حكوومه‌تی ڕاگوزه‌ر پێك ده‌هێنن.
میخائیل بۆ‌گدانۆڤ گوتی، سوپاسی ده‌سه‌ڵاتدارانی سووریایان كردووه كه له‌م قۆناغه‌دا ڕێگه‌یان نه‌داوه هیچ هاووڵاتیی و دامه‌زراوه‌یه‌كی ڕووسی له وڵاته‌كه‌یان ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵوێستێكی نه‌خوازراو ببنه‌وه.
دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە سووریا، یەکەم جارە شاندی ڕووسیا سەردانی ئەو وڵاتە بکات. هاوکات ڕووسیا دەیەوێت بنکەکانی خۆی لە لازقیە و تەرتوس بهێڵێتەوە.