مایکڵ واڵتز: پهیوهندییهكانی ترهمپ و زێلێنسكی به ئاراستهیهكی ههڵهدا دهڕوات

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا دەڵێت: پەیوەندییەکانی سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی ئۆکرانیا بە ئاراستەیەکی هەڵەدا دەڕوات و سەرۆکی فەرەنساش پێی وایە، ئامانجی ئەمەریکا کۆتاییهێنانە بە جەنگی ئۆکرانیا.
چوارشەممە 19ـی شوباتی 2025، مایکڵ واڵتز، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا ڕایگەیاند: پەیوەندییەکانی سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی ئۆکرانیا بە ئاراستەیەکی هەڵەدا دەڕوات.
ئاشکراشی دەکات: دۆناڵد ترەمپ، ڕژدە لەسەر ئەوەی کۆتایی بە جەنگی ئۆکرانیا بهێنێت، بەڵام پێشنیازەکەی بۆ وەبەرهێنان لە ژێرخان و دەرهێنانی سەرچاوە سرووشتییەکانی ئۆکرانیا، هۆکاری زیادبوونی گرژی و ڕەخنەکان بووە.
لای خۆیەوە، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا دەڵێت: شانبەشانی ئۆکرانیا دەوەستنەوە و ئامادەن بەرپرسیارەتی پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی ئەورووپا لە ئەستۆبگرن، هەروەها لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا هەمان ئامانجیان هەیە ئەویش کۆتاییهێنانە بە جەنگی ئۆکرانیا.