بەفر و سەرما پرۆسەی خوێندنی لە باکووری کوردستان ڕاگرت

لە شەوی ڕابردووەوە شەپۆلێکی بەفر بارین باکووری کوردستانی گرتووەتەوەو ناوەندی کەشناسی تورکیاش هۆشداریداوە لەوەی ئەمڕۆ و سبەینێ کاریگەرییەکانی شەپۆلە زیاتر دەبێت، بەم هۆیەوە لە 10 شاری باکووری کوردستان پرۆسەی خوێند ڕاگیراوە و کراوەتە پشووی فەرمی.
بڕیاری پشووی ناوەندەکانی خوێندن شارەکانی سێرت، قەرس، ئەرزنجان، سێواس، بەدلیس، ئەردەخان، ئاگری، مووش، خارپێت و جۆلەمێرگ جێبەجێکراوە.
هەروەها ناوەندی کەشناسی تورکیا هۆشداری داوە لە بەهێزتربوونی شەپۆلی بەفر بارین لە پارێزگاکانی دیاربەکر، شرنەخ و سێرت لە باکوری کوردستان و داواشی لە هاووڵاتیان کردووە خۆیان بۆ سەرما و سۆڵەیەکی سەخت ئامادە بکەن.
ناوەندەکە هۆشداری لە داخران و بەستنی ڕێگە دەرەکییەکانی داوە و داوای لە هاووڵاتییان کردووە لە کاتی گەشتی نێوان شارەکان کەلوپەلی پێویست بەکار بهێنن بۆ ئەوەی لە ڕێگەدا گیرنەخۆن و بمێننەوە.
هاوکات هۆشداریداوە، ئەگەر هەیە بەهۆی شەپۆلی بەفر بارینەوە گرفت بۆ گەشتە ئاسمانییەکانیش دروست بێت.