پزیشکێکی چاو: چەند جۆرە خواردنێک زیان بە چاو دەگەیەنن
ناتالیا بوشا، پزیشکی چاو، دەڵێت، تەندروستیی چاوەکان پەیوەندیی بە تەندروستی لەش و سیستەمی هەناو و لوولەکانی خوێن هەیە.
پێنجشەممە، 20ـی شوباتی 2025، ناتالیا بوشا، پزیشکی چاو، ڕایگەیاندووە، سیستەمی خۆراکی ناتەندروست، کێشە بۆ چاو و بینین دروست دەکات، بۆ نموونە خۆراکە چەور و سوێرەکان، زیان بە لوولەکانی خوێن لە تۆڕی چاودا دەگەیەنن.
گوتیشی: هەر شتێک ببێتە هۆی تێکچوونی تەندروستیی گشتی کەسێک، دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی هەستی بینین. ئاماژەی بەوەش دا،"زیادەڕۆیی لە خواردنی خۆراکی شیرین، دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە، کە لە بەرانبەردا دەبێتە هۆی دروستبوونی ئاوی سپیی چاو و گرفت لە تۆڕی چاودا دروست دەکات؛ ئەگەر بێت و چارە نەکرێت دەبێتە هۆی کوێربوون، چونکە خواردنە چەور و سوێرەکان دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، دواتریش دەبێتە هۆی گیرانی خوێنبەرەکانی تۆڕی چاو."
ئەو پزیشکە دەشڵێت: کەمیی ڤیتامین A کە لە پرتەقاڵدا هەیە، دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی پێست، ئەم نەخۆشیەش تایبەتمەندییەکانی سۆمای چاو تێک دەدات، ئەو حاڵەتەش پێی دەگوترێت، "شەوکوێری".