شاخەوان عەبدوڵڵا و ڤیكتۆریا تایله‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و ئه‌مه‌ریكا و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه تاوتوێ دەکەن
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌گه‌ڵ به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆ ده‌بێته‌وه و تاوتوێی پێشهات و ڕووداوه ئه‌منی، سیاسی و ئابوورییه‌كانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن.
پێنجشه‌ممه، 20ـی شوباتی 2025، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له واشنتن له‌گه‌ڵ ڤیكتۆریا تایله‌ر، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌ویه ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كۆبووه‌وه.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق هه‌ردوولا تاوتوێی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكایان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان و ڕێككه‌وتننامه‌ی چوارچێوه‌ی ستراتیجیی له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا كردووه.
نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، هاوكات هه‌ردوولا پێشهات و ڕووداوه ئه‌منی، سیاسی و ئابوورییه‌كانی ناوچه‌كه و میكانیزمه‌كانی به‌هێزی سه‌قامگیرییان تاوتوێ كردووه.