تورکیا کوشتنی 31 چەکداری پەکەکە و یەپەگە ڕادهگهیهنێت

وەزارەتی بەرگریی تورکیا، کوشتنی 31 چەکداری پەکەکە و یەپەگەی ڕاگەیاند.
زەکی ئاکتورک، بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیی هەفتانەیدا ڕایگەیاند، لە ماوەی هەفتەیەکدا 31 و، لە مانگی یەکی ئەمساڵیشەوە تا ئێستا 408 چەکداری پەکەکە کوژراون.
هاوکات جەختی لەوە کردەوە، لە کێوماڵکردنی ناوچەکانی ژێر ئۆپەراسیۆنی چڕنوک قوفڵ دەست بەسەر ژمارەیەکی زۆر لە چەک و تەقەمەنی و جبەخانەی سەر بە پەکەکە گیراوە.
گوتیشی: ڕژدن لە بەردەوامیی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان دژی پەکەکە و یەپەگە.