جەی دی ڤانس: له به‌رده‌م ده‌رگای ئاشتیی ئه‌ورووپا وه‌ستاوین
جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه به‌وه ده‌كات، به‌دیهێنانی ئاشتیی له ئۆكرانیا له به‌رژه‌وه‌ندیی وڵاته‌كه و ڕووسیا و ته‌نانه‌ت ئه‌ورووپاشدایه؛ ده‌شڵێت، پرۆسه‌ی ئاشتیی له‌و وڵاته به‌بێ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ڕووسیا ئه‌نجامی نابێت.
پێنجشه‌ممه، 20ـی شوباتی 2025، جه‌ی دی ڤانس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند، له به‌رده‌م ده‌رگای ئاشتیی له ئه‌ورووپا ده‌وه‌ستن.
دی ڤانس هه‌روه‌ها گوتی، كۆچی نایاسایی بووه‌ته گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه بۆ ئه‌ورووپا.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به‌دیهێنانی ئاشتیی له ئۆكرانیا له به‌رژه‌وه‌ندی خودی ئۆكرانیا، ڕووسیا و ئه‌ورووپایه.
دی ڤانس جه‌ختیشی كرده‌وه، به‌بێ گفتوگۆ و دانوستان له‌گه‌ڵ ڕووسیا كۆتایی به جه‌نگیی ئۆكرانیا نایه‌ت.
چوارشه‌ممه، 19ـی شوباتی 2025، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له تۆڕی (ئێكس)ـدا هێرشی كرده سه‌ر ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا و به دیكتاتۆر ناوی برد و گوتی: ئه‌مه‌ریكای لە شەڕێک تێوەگلاندووە كه ناتوانێت براوه بێت.
تره‌مپ ده‌شڵێت: زێلێنسکی دانی به‌وه‌دا ناوه نیوه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بۆ ئۆكرانیا نێردراوه، دیار نه‌ماوه. هەروا ڕه‌تی كرده‌وه هه‌ڵبژاردن بكرێت، پێگه‌یه‌كی لاوازی جه‌ماوه‌ریی هه‌یه و تاكه شتێك كه زانیویه‌تی ئه‌وه بوو وه‌كوو كه‌مانچە یاریی به بایدن ده‌كرد، باشتر وایه په‌له بكات، ئه‌گه‌رنا وڵاته‌كه‌ی نامێنێت."
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، هه‌روه‌ها گوتی: له‌م چوارچێوه‌یه‌دا گفتوگۆ و دانوستانی سه‌ركه‌وتوو له‌گه‌ڵ ڕووسیا ده‌كه‌ن بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕ، كه ئه‌مه‌ش به ته‌نیا به تره‌مپ ده‌كرێت.
دۆناڵد تره‌مپ گوتیشی، ئۆكرانیام خۆش ده‌وێت، به‌ڵام زێلێنسکی كارێكی ئابڕووبه‌رانه‌ی كردووه. باسی له‌وه‌ش كرد، جه‌نگی ئۆكرانیا بۆ ئه‌ورووپا گرنگن، به‌ڵام بۆ ئه‌مه‌ریكا گرنگ نییه، به‌تایبه‌تی كه ملیۆنان ئۆكرانی به‌بێ پاساو كوژران.
لە بەرانبەردا، ئەندری سیبیها، وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، وەڵامی دۆناڵد ترەمپی داوەتەوە و ڕایگەیاندووە "هیچ کەسێک ناتوانێت ناچارمان بکات وڵاتەکەمان بەدەستەوە بدەین، بەرگری لە ماف و بوونی خۆمان دەکەین."
سێشه‌ممه، 18ـی شوباتی 2025، دۆناڵد ترەمپ، حکوومەتی ئۆکرانیای بە هۆکاری لەشکرکێشی سوپای ڕووسیا بۆ سەر وڵاتەکە، تۆمەتبار کرد.
چوارشەممە 19ـی شوباتی 2025 ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا وەڵامی سەرۆکی ئەمەریکا دایەوە و گوتی: هیوادارم ترەمپ و تیمی دانوستانی ئەمەریکا ڕاستیی زیاتر لە بارەی ئۆکرانیا بزانن.
هەروەها سەرۆکی ئۆکرانیا لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپی ڕەت كرده‌وه کە گوتبووی: ڕێژەی سەرکەوتنی زێلێنسکی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی داهاتووی وڵاتەکەی %4 دەبێت. سەرۆکی ئۆکرانیا گوتی: هەڵسەنگاندنی دۆناڵد ترەمپ لە زانیارییە هەڵەکانی ڕووسیاوە سەرچاوەی گرتووە.