ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی عێراق داوای جێبه‌جێكردنی یاسای لێبوردنی گشتی ده‌كات
ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی له عێراق، داوا ده‌كات یاسای لێبوردنی گشتی وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه ئاراسه‌ی دادوه‌ره‌كان كراوه، ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری داوای كردووه، یاسای لێبوردنی گشتی بۆ مه‌به‌سته سه‌ره‌كییه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكرێت.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری له دانیشتنی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌دا تاوتوێی یاسای ژماره 2ـی ساڵی 2025 و ئه‌و گریمانانه كردووه، كه رووبه‌ڕووی كاری لێژنه‌ی جێبه‌جێكردنی یاسای ناوبراو ده‌كات و لەژێر ئه‌و ڕۆشناییه بڕیاریدا، سه‌رجه‌م دادوه‌ران بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایه و بۆ مه‌به‌ستی دیاریكراو ئاراسته بكات، به‌و مه‌رجه‌ی پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی یاسا نه‌بێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به هه‌زاران هاووڵاتیی عێراقی، كه له‌سه‌ر گوته‌ی هه‌واڵده‌ری نهێنی زیندانیكراون و زۆربه‌یان یان له‌ژێر فشار دانپێدانانیان لێ وه‌رگیراوه، یانیش هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر تاوانه‌كانیان نییه و چاوه‌ڕێی جێبه‌جێكردنی هه‌مواری یاسای لێبوردنی گشتین، كه به‌ر له ماوه‌یه‌ك له په‌رله‌مانی عێراق تێپه‌ڕێندرا.