وەزیری دادی تورکیا: یاسای وڵات ڕێگه به به‌ندكراو نادات په‌یامی ڤیدیۆیی بڵاو بكاته‌وه

وەزیری دادی تورکیا ئاماژه به‌وه ده‌كات، به پێی یاسای به‌ركاری وڵاته‌كه‌ی به‌ندكراو بۆی نییه په‌یامی ڤیدیۆیی له باره‌ی هه‌ر بابه‌تێكدا بڵاو بكاته‌وه.
پێنجشه‌ممه، 20ـی شوباتی 2025، یڵماز تونچ، وەزیری دادی تورکیا ڕایگه‌یاند، یاسای تورکیا ڕێگا نادات بەندکراو لە ڕێگای ڤیدیۆوە پەیام بڵاو بکاتەوە.
یڵماز تونچ هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی، پێویست ده‌كات هه‌ڵه‌تێگه‌یشتن له‌م بابه‌ته به لاوه بنرێن. جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، توركیا ئامانجیه‌تی وڵاته‌كه له تیرۆر پاك بكاته‌وه، به‌تایبه‌تی كه لە ماوەی 40 ساڵی ڕابردوودا بەهۆی تیرۆرەوە زیانێکی گەورەی بەر کەوتووە.
پێشتر، توڵای هاتیمئۆغڵولاری، هاوسەرۆکی دەم پارتی بە کوردستان 24ـی ڕاگەیاند، کۆتایی ئەم مانگە یاخود سەرەتای مانگی داهاتوو، عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بانگەوازێکی دەبێت و پەیامێک بڵاو دەکاتەوە.
هه‌روه‌ها زانیارییەکان لەبارەی پەیامەکەی ئۆجەلان باسییان لەوە دەکرد، پەیامەکە لە ڕێگای ڤیدیۆوه دەبێت.