هاوپه‌یمانی عه‌زم و پارتی موته‌حیدون هاوپه‌یمانێتییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق پێكهێنا

هاوپه‌یمانی عه‌زم و پارتی موته‌حیدون هاوپه‌یمانێتییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق پێكهێنا.

له‌ هه‌نگاوێكی سیاسی نوێدا، له‌ مووسڵ، هه‌ریه‌كه‌ له‌ پارتی موته‌حیدونی ئوسامه‌ نوجێفی و هاوپه‌یمانی عه‌زمی موسه‌نا سامه‌ڕائی، له‌ دیدارێكدا هاوپه‌یمانێتییه‌كی نوێیان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق ڕاگه‌یاند.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ئوسامه‌ نوجێفی، ئه‌مینداری گشتیی پارتی موته‌حیدون ڕایگه‌یاندووه‌، هاوپه‌یمانێتی نێوان موته‌حیدو ن عه‌زم هه‌نگاوێكی پڕ بایه‌خه‌ و كاریگه‌ری سیاسی گه‌وره‌ی مووسڵ له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی داهاتوو ده‌بێت و واده‌كات چیتر شاره‌كه‌ په‌راوێز نه‌خرێت و هاوسه‌نگی هێز له‌ گۆڕه‌پانی سیاسیدا بگه‌ڕێته‌وه‌.

له‌لای خۆیه‌وه‌ موسه‌نا سامه‌ڕائی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی عه‌زم ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ ئامانجێتی ڕۆڵه‌كانی نه‌ینه‌وا خاوه‌نی بڕیاری یه‌كه‌م و كۆتایی له‌باره‌ی شاره‌كه‌یان بن، بۆیه‌ له‌ ڕابردوودا هاوپه‌یمانی عه‌زم به‌شدارییه‌كی به‌هێز ده‌بێت له‌ پشتیوانی و به‌رژه‌وه‌ندی مووسڵ و خه‌ڵكه‌كه‌ی كه‌ خاوه‌ن ده‌نگێكی كاریگه‌رن له‌ گۆڕه‌پانی سیاسیدا.

بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە مانگی تشرینی یەکەمی ئه‌مساڵ بکرێت، پێشتریش مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئەو دەنگۆیانەی ڕەت کردەوە کە باسی لە دواخستنی هەڵبژاردنی دەکرد و گوتی، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بە هیچ شێوەیەک دواناکەوێت و لە وادەی خۆیدا دەکرێت.